کوردستانی

ئەو دزە دەستگیرکرا کە پارەی مزگەوتی دەبرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو دزە دەستگیرکرا کە پارەی مزگەوتی دەبرد
مەودا میدیا- 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی شکاندنی قاسەی مزگەوتەکان لە سنووری قەزای دەشتی هەولێر.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەشتی هەولێر، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ی. ن. م) بە تۆمەتی شکاندنی قاسەی مزگەوتەکان لە سنووری قەزای دەشتی هەولێر دەستگیرکرد".

ئەوەشخراوەتە "تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکاندا گیرا، دانی نا بە تاوانەکەیدا کە چەندین جار قاسەی مزگەوتەکانی شکاندووە و پارەکانی بردووە، بۆیە بە بڕیاری داوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی مادە 446 لە یاسای سزادان، راگیرا و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan