گێتی
سەركردایەتیی كورد لە مەترسییەك ئاگادار دەكرێـنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارێزگای كەركوك داوا لە سەركردایەتی كورد دەكات پرسی تەعرب و هەڕەشە لەسەر جوتیارانی كورد بكەنە ئەولەویەتی كارەكانیان لەگەڵ حكومەتی عیراق و دەڵێت "بە شێوەیەكی نایاسایی هەوڵی دەركردنی جوتیارانی كورد و دەستبەسەرداگرتنی زەویەكانییان دەدرێت".
دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پارێزگای كەركوك رایگەیاندووە "بە نیگەرانییەكی زۆرەوە و بە توندی ئیدانەی پەلاماردانی جووتیارانی كورد لە سنووری گوندەكانی حەفتەغار لە قەزای داقوق دەكەم، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر خەتین تا لێكۆڵینەوە بكرێت و رووداوی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە، پێمانوایە ئەو دەستدرێژییانە مەترسین لەسەر ئاشتیی كۆمەڵایەتی".
راشیگەیاندووە "چەندینجار ئاماژەمان بەو تەعریبە نوێیە و مەترسییەكانی كردووە كە لەو ناوچانە ئەنجام دەدرێن و بە شێوەیەكی نایاسایی هەوڵی دەركردنی جوتیارانی كورد و دەستبەسەرداگرتنی زەویەكانییان دەدرێت".
داواشی لە سەركردایەتی كورد كردووە "بە یەكدەنگیی ئەم پرسە بكەنە ئەولەویەتی گفتوگۆكانیان لەگەڵ بەغداد تا چارەسەرێكی ریشەیی بكرێت".
ك م