کوردستانی

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای راگەیاند
مەودا میدیا-


بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی کانونی یەکەم و سبەینێ هەینی 9ی کانونی یەکەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.


بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە  ئاسمان نیمچە هەور دەبێت  لە هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ ، واتا پلەكانی گەرما لەنێوان 5 بۆ 21 پلە بوو.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ هەینی  ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت ، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو کە لەنێوان 15 بۆ 22 پلە بوو.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر :  17 پلەى سیلیزى
سلێمانی :  15 پلەى سیلیزى
دهۆک  :  16 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ :  17 پلەى سیلیزى
سۆران  :  13 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :  21 پلەى سیلیزى




ژ.م
Qaiwan
Qaiwan