گێتی

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی ئەمریکا؛ دژی ئۆپەراسیۆنی سەربازین لە سووریا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی ئەمریکا؛ دژی ئۆپەراسیۆنی سەربازین لە سووریا
مەودا میدیا- 




ماوەیەکە بەناویی شەڕی دژی تیرۆر،  تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و ئەو هەنگاوەش ئەمریکای هێناوەتە سەر خەت، وتەبێژی ئاسایشی کۆشکی سپی دەڵێت، ئەوان لەگەڵ شەڕی دژی تیرۆرن، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا نین مەترسی لەسەر ژیانی خەڵک و دەستکەوتەکانیان لەو وڵاتە دروست ببێت.

 جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی راگەیاند، ئەگەرچی دان بە شەرعیەتی مافی تورکیادا دەنێن بۆ بەرگری لە سەقامگیری لە وڵاتەکەیان، بەڵام  ئەمریکا لەگەڵ ئەوەدا نییە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لەسوریا ئەنجامبدرێت بە تایبەی ئەگەر ببێتە هۆی مەترسی لەسەر خەڵک و دەستکەوتەکانیان لەو وڵاتە بەتایبەت بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.

زیاتر لە هەفتەیەکە سوپای تورکیا هێرشەکانی خۆی بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات چڕتر کردووەتەوە و ئەوەش نیگەرانی هاوپەیمانان و یەکیینەکانی پاراستنی گەلی لە ناوچەکە بەدوای خۆیدا هێناوە.

هەروەها لەو هێرشە ئاسمانیانەی تورکیا چەندین کەس ئاوارە بوون و گیانلەدەستدان و برینداربوونیشی بەدوای خۆیدا هێنا.


ژ.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان