کوردستانی
بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی؛ ژمارەیەک بریکاری خۆراک پارەی زیادە لە هاوڵاتیان وەردەگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی دەڵێت؛ ژمارەیەك بریكاری خۆراك فێری ئەوە بوون کە فێڵ لە هاوڵاتیان دەكەن و بڕی پارەی زیاتر لەوەی کە بۆیان دابیینکراوە بۆ بەشە خۆراکی مانگانە، لە هاوڵاتیان وەردەگرن، دەشڵیت، ئەم حاڵەتە تەنها تایبەت نیە بە هەرێمی کوردستان و گشتییە.
لای خۆیەوە شەوكەوت محەمەد بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لەسلێمانی دەڵێت؛ لەئێستادا هەندێک بریکار فێل لەخەڵک دەکەن و پارەی زیادە لەکاتی وەرگرتنی سەبەتەی خۆراک لە هاوڵاتییان وەردەگرن، دەشڵێت، ئەو بابەتە تەنها لە هەرێم نییە و لە هەموو عیراق وایە و نەتوانراوە كۆنترۆڵ بكرێت.
شەوکەت محەمەد دەشڵێت؛ هاوڵاتییان دەتوانن سکاڵا لەسەر هەر بریکارێکی خۆراک بکەن کە هەستییان کرد لەکاتی وەرگرتنی سەبەتەی خۆراک پارەی زیادەی لێوەر دەگرێت یان ناوەكەی بداتە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی خۆراك.
قسەکانی بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا بۆ هەر "نەفەر" ێك بڕی 450 دینار دەدرێت بە بریكاری خۆراك و ئەگەر زیاتر لەو بڕە وەربگرێت نایاساییە.
دابەشکردن و دەوڵەمەندکردنی سەبەتەی خۆراکی مانگانەی خەڵک یەکێکە لە بەڵێنەکانی سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق، لای خۆشییەوە سودانی رایگەیاندووە، پێویستە بەشە خۆراکی کوالێتی باش و دەوڵەمەند بەسەر خەڵکی عیراقدا دابەشبکرێت.
ژ.م
بیروڕا


