کوردستانی

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم؛ ئەمساڵ 713 دۆسیەی گەندەڵی لای ئەوان تۆمار کراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم؛ ئەمساڵ 713 دۆسیەی گەندەڵی لای ئەوان تۆمار کراوە
 مەودا میدیا-


سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ساڵی 2022 دا نزیکەی 713 دۆسیەی گەندەڵی لە هەرێم تۆمارکراوە و راشیگەیاند، ھەر فەرمانبەرێک پلەی زیادی وەرگرتبێت لێیوەردەگیرێتەوە.

 
ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،  لە ساڵی 2022دا نزیکەی 713 دۆسیەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە و لە کۆی ئەو دۆسیە نوێیانەی تۆمارکراون 77 دۆسییەیان یەکلاکراوەتەوە و  487 یان دۆسیەی گەندەڵی و 226 یان دۆسیەی ھەواڵدەری بوون.  

لەو ئامارەی ، سەرۆکی دەستەکە رایگەیاند هاتووە، لێکۆڵینەوە لە 976 دۆسیە دەکرێت و لەو داتایەش  203 دۆسیە رەوانەی دادگا کراون، ھەروەھا هەزار و ر و 800 فۆڕمی ئاشکراکردنی سەروەرت و سامانی لێپرسراوانیش گەڕاوەتەوە.

ئەحمەد ئەنوەر وتیشی؛ لەبەر ئەوەی لەساڵی 2016 وە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران راگیراوە، هەر پلەبەرزکردنەوەیەک لە دوای ئەو وادەیە وەرگیرا بێت لەفەرمانبەران وەردەگیرێتەوە.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan