کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە مەحمود سەنگاوی دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە مەحمود سەنگاوی دەكات
مەودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە ھەڤاڵ مەحمود سەنگاوی، لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێری ھێزی پێشمەرگەی كوردستان.
‏‎
لە كۆبوونەوەكەدا كە وەھاب ھەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای دژەتیرۆر ئامادەبوو، دۆخی ئەمنی و سەربازی گەرمەسێر و جموجۆڵی پاشماوەكانی داعش لە سنووری حەمرین و ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
‏‎
لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ ستایشی هەوڵەكانی لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێر، ھێزی پێشمەرگە، دەزگای ئاسایش، دژەتیرۆر، كۆماندۆی كوردستان و ھێزەكانی ناوخۆی كرد كە لێبڕاوانە لە راپەڕاندنی ئەركەكانیان بەردەوامن وتی، هەوڵی بێوچاون و شەونخوونی ئێوە فاكتەری ئارامی و ئاسایشە لە ناوچەكە، بۆیە داواكارم بەهەمان رۆحییەتەوە درێژە بە ئەركەكانتان بدەن و كوردستان و خەڵكەكەی وەك چاوتان بپارێزن.

ك م 
Qaiwan
Qaiwan