کوردستانی

دژەتیرۆر و وەفدێكی باڵای سەربازی ئیتاڵیا كۆبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دژەتیرۆر و وەفدێكی باڵای سەربازی ئیتاڵیا كۆبوونەوە
مەودا میدیا-

رۆژی پێنجشەممە 8ی 12ی 2022 وەفدێكی باڵای هێزەكانی ئیتاڵیا لە عیراق و هەرێمی كوردستان، سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر-یانكرد و لەلایەن بەڕێوبەری گشتی دژەتیرۆر و ژمارەیەك لە فەرماندەكانی دژەتیرۆر پێشوازیان لێكرا.

وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوبەری گشتی دژەتیرۆر لە كۆبوونەویەكدا سوپاسی هەوڵ و ماندووبونەوەكانی هەریەكە لە كۆڵۆنێڵ ئۆرلاندۆ ماتیا، فەرماندەی سەربازیی هێزە تایبەتەكانی ئیتاڵیا لە عیراق و كاپتن داڤیدا تیانۆ، فەرماندەی تیمی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی ئیتاڵییاكرد كەلەماوەی رابردودا دڵسۆزانە مەشق و راهێنانیان بە هێزەكانی پێشمەرگە و دژەتیرۆركردووە لە ناوچەكەدا.

لە بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا، وێڕای گفتوگۆكردن لەبارەی پێشهاتە ئەمنی و سەربازییەكان، هەردوولا جەختیانكردەوە لە رەخساندنی زەمینەیەكی گونجاوتر بۆ باشتركردنی پەیوەندی و هەماهەنگییەكانی نێوان هێزەكانی دژەتیرۆر و هێزەكانی ئیتاڵیا لەرووی مەشقی سەربازییەوە.

بەڕێوبەری گشتی دژەتیرۆر پیرۆزبایی دەست بەكاربوونی لە تیمی نوێی هێزەكانی ئیتاڵیاكرد كردوو پاڵپشتی تەواوی هێزەكانی دژەتیرۆری بۆ دووپات كردنەوە.

ك م 
Qaiwan
Qaiwan