گێتی

روونكردنەوەی نوێ لەبارەی دوو لیوا هاوبەشەكەی هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونكردنەوەی نوێ لەبارەی دوو لیوا هاوبەشەكەی هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق
مەودا میدیا-كاروان محمود 

لەماوەی رابردوو بەهۆی دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە كێشە لەسەرەكان و لە نێوان ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق چەكدارانی داعش هەوڵی خۆ رێكخستنەوە و كاری تیرۆریستیان داوە و بۆ ئەوەش بڕیاردرا بە پێكهێنانی دوو لیوای هاوبەش لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و لە ئێستاشدا نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی بەغدا دەڵێت "بودجەی ئەو هێزەش دیاریكراو چاوەڕوانی پەسەندكردنی بودجەی 2023ی عیراق دەكرێت بۆ دەستبەكاربوونی دوو لیوا هاوبەشەكە".

عادل زەنگەنە، نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی بەغدا بە مەودا میدیای راگەیاند "پێكهێنانی دوو لیوای هاوبەشی هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عیراق سەرجەم كارەكانی كۆتایی هاتووە و لە ئێستاشدا بودجەی هێزەكە دیاریكراوە و چاوەڕوانی دەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجە دەكرێت تاوەكو بودجەی هێزەكە خەرج بكرێت و دەست بەكارببن".

باسی لەوەشكرد "لەدوای دەنگدان بە بودجەی گشتی عیراق ئەو هێزە دەست بەكار دەبن و دەست بە تەدریب دەكەن و ژمارەی هەردوو لیوا هاوبەشەكەی هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق زیاتر لە 7 هەزار كەسە".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان