گێتی
زیانلێكەوتووانی دەستی رژێمی بەعس قەرەبوو دەكرێنەوە.. بڕی پارەكە دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەستەی داواكانی موڵكداریی عیراق لە هەرێمی كوردستان بڕی 3 ملیار دینار بەسەر ئەو كەسانە دابەشدەكات كە زیانلێكەوتووی دەستی رژێمی بەعس بوون و بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواكانی موڵكدارییش دەڵێت "ئەم پارەیە بۆ كەسانەیە كە داواكارییان پێشكەشی دەستەكەمان كردووە".
تارا ئەنوەر قەرەداغی، بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواكانی موڵكداریی رایگەیاندووە "لە ئەنجامی هەوڵەكانی دەستەی داواكانی موڵكداری بە سەرۆكایەتی سەرۆكی دەستە دادوەر عەلا جەواد ساعدی بەخۆشحاڵییەوە جارێكی دیكە بڕێك پارە بەسەر زیانلێكەوتووانی دەستی رژێمی بەعس دابەشدەكرێت، ئەم پارەیە ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە داواكارییان پێشكەشی دەستەكەمان كردووە".
وتیشی "دوای ئەوەی ئەو داواكارییانەی پێشكەشكراون لە ليژنەی دادوەری دەستەكەمان پلەی كۆتایی وەرگرتووە و بڕیاری دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە دراوە و جگە لەوەش هاوڵاتییان ئاگادار دەكەینەوە پێشتریش پرۆسەی خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ زیانلیكەوتوان هەبووە و بەردەوامیش دەبێت و لە پرۆسەی ئەمجارەش 500 كەس سوودمەند دەبن، بڕی پارەكەش 3 ملیار دینارە".
ك م