کوردستانی
رۆژانە 14 کاتژمێر کارەبا بەهاوڵاتیان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە کە رۆژانە 14 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دەدرێت، زۆرترین کاتژمێرەکانی کارەبا بەر گەرمیان و کەمترینی بەر سلێمانی دەکەوێت.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە زاری وتەبێژی وەزارەتەکەوە بڵاویکردەوە، لەئێستادا بەگشتی 14کاتژمێر کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەکرێت.
کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە دەگۆڕێت و زۆرترین کارەبا کە 17 کاتژمێرە بۆ گەرمیان دابین دەکرێت و 14 کاتژمێریش بۆ دهۆک و 12 کاتژمێر کارەبا بۆ هەولێر و 10 کاتژمێریش بۆ سلێمانی دابین دەکرێت.
لەبڵاوکراوەکەی وەزارەتی کارەبا هاتووە، لە ئێستادا بەرهەمهێنانی کارەبای زیاتر لە 3 هەزار و 500 مێگاواتە و خواست لەسەر کارەباش لەلایەن خەڵکەوە زیادیکردووە.
ئەگەرچی لە وەرزی زستان و هاوین خواست لەسەر کارەبای نیشتمانی زیاترە، بەڵام پێدانی کارەبا لەم وەرزانەدا کەم دەکات و لە ئێستادا بەتێکڕای گشتی 12 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دەدرێت.
ژ.م
ژ.م
بیروڕا


