گێتی
بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتەوە دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بۆ ساڵی 2023 ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بودجەی وەزارەتی بەرگری پەسەند کرد کە زیاترە لە 850 ملیار دۆلار، ئەم پڕۆژە یاسایە بەڕێژەی 7٪ خەرجییەکانی بۆ بودجەی ساڵی 2023 زیادکردووە.
لەکۆبوونەوەی خۆیدا ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بە زۆرینەی دەنگ بودجەی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی پەسەند کرد کە بڕەکەی زیاتر لە 850 دۆلارە. میدیکانی ئەمریکا باسیان لە بودجەی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەیان کرد کە دیاریکردنی ئەو بڕە زۆرە تایبەتە بە بابەتی مووچە و شایستە داراییەکان و کڕینی پێداویستی سەربازی بۆ ئەمریکا.
پڕۆژە یاسای ئەنجوومەنی نوێنەران بڕی 808.4 ملیار دۆلار بۆ خەرجیی خەمڵێندراوی پێنتاگۆن تەرخاندەکات و 30.5 ملیار دۆلاریش بۆ وەزارەتی وزە و 400 ملیۆن دۆلاری دیکەش بۆ چالاکییەکانی پەیوەست بە بەرگری لە حکومەتی فیدڕاڵیدا تەرخاندەکات. ئەم پڕۆژە یاسایە بەڕێژەی 7٪ خەرجییەکانی بۆ بودجەی ساڵی 2023 زیادکردووە.
دیاریکردنی ئەو بڕە لە بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەکاتێکدایە کە پێشتر لیژنەی پەیوەندیدار بە بابەتەکە لەهەردوو ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەران دەقی بودجە خەمڵێندراوەكەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكایان پەسەند كردبوو.
ژ.م