کوردستانی

سەرۆکی هەنگاریا لە هەولێرە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی هەنگاریا لە هەولێرە
 مەودا میدیا-
 

سەرۆکی هەنگاریا لە دوای ئەوەی سەردانی دکتۆر لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراقی کرد، گەیشتە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە پێشوازی لێکرا، بڕیارە سەرۆکی هەنگاریا تا رۆژی شەممە لە عیراق بمێنێتەوە.

 کاتالین نۆڤاک سەرۆکی هەنگاریا گەیشتە هەولێر و لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا، ئەمەش دوای ئەوەی گەیشتە بەغدا و لەلایەن دکتۆر لەتیف رەشید سەرۆک کۆمارى عێراق پێشوازى لێکرا، کاتالین نۆڤاک، تا رۆژی شەممە لە عیراق دەمێنێتەوە و بە نیازە سەردانی ئەو پرۆژە مرۆییانە بکات کە بەهاوکاری وڵاتەکەی دەگاتە عیراق  و دواتر سەردانی هێزەکانی  هەنگاریاش دەکات.

سەردانی سەرۆکی هەنگاریا بۆ عیراق لە کاتێکدایە کە لە ساڵی 2014 وە ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی دژ بە داعشە و هێزەکانی هەنگاریا لەو کاتەوە تا ئێستا راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan