کوردستانی

بارانبارین دەستپێدەکاتە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارانبارین دەستپێدەکاتە
مەودا میدیا-


بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی بێت، باران بارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، رۆژانی شەممە و یەکشەممە ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبن.

 
بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی عیراق و هەرێم، لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن.

لە راگەینەدراوەکەدا هاتووە، رۆژانی سەرەتای هەفتە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت و لە هەندێک شوێن پەڵە هەور بەدیدەکرێت و پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێنێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کەشناسی هەرێم رایگەیاندبوو، ئەمڕۆ  هەینی لە کوردستان ئاسمان بە گشتی ساماڵ و لە چەند شوێنێک پەڵە هەور دەبینرێت.

بۆ سبەی شەممەش، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت. 


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     :  17 پلەى سیلیزى

سلێمانی    : 16 پلەى سیلیزى

دهۆک     :  16 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 21 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە   : 16 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  18 پلەى سیلیزى

سۆران    :  14 پلەى سیلیزى

گەرمیان  :  21 پلەى سیلیزى

بەشى پێشبینى /   9 - 12 - 2022



ژ.م
Qaiwan
Qaiwan