کوردستانی
روونکردنەوە لەبارەی دەست لەکارکێشانەوەی بەرپرسێکی باڵا دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی هاوپەیمانیی نیشتمانی هەواڵی دوورخستەوەی ئارام قادر، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی رەتدەکاتەوە و دەڵێت "ئەو هەواڵانە تەنها چەواشەکارییە.
ئەمڕۆ هەینی 9ی کانونی یەکەمی 2022 ئەحمەد حسێن، وتەبێژی هاوپەیمانیی نیشتمانی رایگەیاند "ئەمڕۆ چەندکەسێک کۆبوونەتەوە و بەناوی دەڤەر و دامەزراوەکانی هاوپەیمانیی نیشتمانی بەیاننامەیەکی پڕ چەواشەکاریان بڵاوکردووەتەوە کە زۆر دوورە لە راستییەوە، بۆ ئاگاداری هەموو لایەک هاوپەیمانی هیچ ئۆرگانێکی نییە بەناوی سەرکردایەتییەوە تا کۆبوونەوە بکات و مافی بڕیاردانی هەبێت".
ئاماژەی بەوەکردووە "بۆ ئاگاداریان ئەو جوڵەیە پێچەوانەی رەوت رێسای هاوپەیمانیی نیشتمانییە، هاوپەیمانی لەئێستادا سەرقاڵی دانانی ليژنەیە بۆ ئامادەکردنی رەشنووسی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ و ئامادەسازی دەکات بۆ بەستنی کۆنگرە کە ئەوە تاکە رێگای یاساییە بۆ گۆڕانکاری ناوخۆیی، جگە لەوەی ئەو بەڕێزانە زۆر بەیان نەناسراون و هیچ پێگەو پۆستێکیان نیە لە ناو هاوپەیمانیدا، ئەم هەوڵانە بۆ دروست کردنی پشێویە و ترسانە لە کۆنگرە، لەبەر ئەوە ئێمە خەڵک و هاودیدان دڵنیا دەکەینەوە کە ئەو بانگەشەی کردویانە نە لە ئاستی ئەواندایە و نە کاری ئەوانە و هە موو دامەزراوەکانی هاوپەیمانی کاری ئاسایی خۆی دەکات و بەردەوامە لە پرۆژە نیشتمانییەکەیدا لە خزمەتکردن بە خەڵکی کوردستان".
ئەم وتانەی وتەبێژی هاوپەیمانیی نیشتمانی دوای ئەوە دێت کە هەواڵی دوورخستەوەی ئارام قادر، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە میدیاکان بڵاوکرایەوە.
ژ.م

بیروڕا