کوردستانی

هاوڵاتییان لە لێخۆشبوونی قەرزێک ئاگاداردەکرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییان لە لێخۆشبوونی قەرزێک ئاگاداردەکرێنەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت دوو هەفتە لەبەردەم لێخۆشبوونی پارەی پێوەری ئاو بۆ ئەو کەسانە ماوە، کە پێوەری ئاویان نەبەستووە، ئاماژە بەوەشکرد ئێستا لێخۆشبوونی 15%ی کرێی ئاو نەماوە.

ئاری ئەحمه‌د، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوو هەفتە لەبەردەم لێخۆشبوونی پارەی پێوەری ئاو بۆ ئەو کەسانە ماوە، کە پێوەری ئاویان نەبەستووە و رۆژی 21ی کانونی یەکەمی 2022 ماوەکە کۆتایی دێت".

ئاماژەی بەوەکرد "لێخۆشبوونەکەش بەم شێوەیەیە لە ناوشار لە 80 هەزاروە دەبێتە 20 هەزار لە قەزا و ناحیەکانیش دەبێتە 10 هەزار دینار، لە 79% هاوڵاتییان پابەندبوون بە بڕیارەکەوە و پێوەری ئاویان بەستووە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێستا لێخۆشبوونی 15%ی کرێی ئاو نەماوە، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین ئەو دەرفەتە کەمەی ماوە بیقۆزنەوە، تاوەکو لێخشبوون لە سزای نەبەستنی پێوەری ئاو بیانگرێتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan