کوردستانی
ئاگر لە قوتابخانەیەک کەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ لە ناحیەی دێرەلوکی سەر بە پارێزگای دهۆک ئاگر لە قوتابخانەیەکی مەسیحی کەوتەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و زیانی گیانی نەبووە.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 10ی کانونی یەکەمی 2022 لە ناحیەی دێرەلوک ئاگر لە قوتابخانەیەکی مەسیحی کەوتەوە, تیمەکانمان گەیشتەنە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد".
ئاماژەی بەوەشکرد "سەرجەم خوێندکاران هێنراونەتە دەرەوە و زیانی گیانی نەبووە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە".
س.ر

بیروڕا