گێتی
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان: لە ئەمساڵدا 67 رۆژنامەنووس کوژراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
 
            مەودا میدیا-
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان راپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاوکردەوە، لە راپۆرتەکەدا هاتووە ئاماری کوشتنی رۆژنامەنووسان بۆ ساڵی 2022 زیادی کردووە و67 رۆژنامەنووس کوژراون ، هەر بۆیە رێژەی کوژرانی رۆژنامەنووسان بەرز بووەتەوە بۆ %30. 
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان لە ڕاپۆرتی ساڵی 2022  ئاماری کوژران و دەستگیرکردن و پێشێلکارییەکانی بەرامبەر رۆژنامەنووسانی لە جیهاندا بڵاوکردەوە و نیگەرانی خۆی دەربڕی لە بەرزبوونەوەی ئاماری کوشتنی رۆژنامەنووسان و پێشێلکردنی مافەکانیان.
لە ئامارەکەدا هاتووە ئەمساڵ 67 رۆژنامەنووس کوژراون  کە ئەو ئامارەش لەچاو ئاماری ساڵی پار کە 47 رۆژنامەنووس کوژرابوون زیادی کردووە.
لە ئامارەکەشدا هاتووە کە 375 رۆژنامەنووس دەستگیر کراون و لە زینداندان، لەو رێژەیەش زۆرترینیان لە میانمار، چین و تورکیان بەندکراون.
هۆکاری کوشتنی رۆژنامەنووسانیش زیاتر بۆ بوونی شەڕ و ئاڵۆزی لەناوچە جیاوازەکان دەگەڕێتەوە بە تایبەت شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا، ئاڵۆزییەکانی هایتی و مەکسیک.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسانی جیهان، سەربەخۆ کاردەکات و لە 140 وڵاتی جیهان 600 ئەندامی هەیە.
 ژ.م
بیروڕا
 
                     
                     
                     
                    


 
                             
                             
                             
                             
                             
                             
                             
                            