کوردستانی
هەفتەیەک پشووی فەرمی راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رۆژی چوارشەممە 14 ی کانوونی یەکەمی 2022 تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەكەن و دواتر لە ناوەندەكانی خوێندن نزیكەی هەفتەیەك پشووی فەرمی دەبێت، ئەمە وتەی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمە.
سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، وەرزی یەكەمی تاقیكردنەوەكانی نیوەی ساڵ لە رۆژی 14ی کانوونی یەکەمی 2022 دەست پێدەكەن و دوای تاقیکردنەوەکانیش لە 25ی مانگ بەدواوە هەفتەیەک پشوو دەبێت تاوەکو 2ی کانوونی دووهەمی 2023.
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە راشیگەیاند، تەواویی ئامادەکارییەکان تەواو بووە و تاقیکردنەوەی خوێندکاران لە کاتی خۆیدا دەستپێدەکات و تاوەکو 24ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە راشیگەیاند، تەواویی ئامادەکارییەکان تەواو بووە و تاقیکردنەوەی خوێندکاران لە کاتی خۆیدا دەستپێدەکات و تاوەکو 24ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
ژ.م
بیروڕا


