گێتی
حکومەتی ئەڵمانیا پرۆژە یاسایەکی لە بەرژەوەندی پەنابەران پەسەند کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی ئەڵمانیا پرۆژە یاسایەکی لە بەرژەوەندی پەنابەران پەسەند کرد، پرۆژە یاساکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە داوای مافی پەنابەرێتییان لەو وڵاتە کردووە و تا ئێستا وەڵامییان وەرنەگرتووە، لە پرۆژە یاساکەدا هاتووە هەر کۆچبەرێک ماوەی پێنج ساڵ لە ئەڵمانیا مابێتەوە ئەوا مافی مانەوەی پێدەدرێت بۆ ماوەی نزیکەی 18 مانگ.
حکومەتی ئەڵمانیا پڕۆژە یاسایەکی لە بەرژەوەندی کۆچبەران پەسندکرد، پرۆژەکە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە کاری پێدەکرێت.
لە پرۆژەکەدا هاتووە کە ئەو کۆچبەرانەی بۆ ماوەی پێنج ساڵە لەو وڵاتە ماونەتەوە مافی پەنابەرێتییان بۆ نزیکەی 18 مانگ پێدەدرێت تاوەکو فێری زمانی ئەڵمانی دەبن و کارێک بۆ خۆیان دەدۆزنەوە.
هەر کۆچبەرێک ئەو مەرجانەی کە لە یاساکەدا هاتووە تێدا بێت ئەوا مافی پەنابەرێتی هەمیشەیی لە ئەڵمانیا پێدەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە کێشە بۆ ئەو پەنابەرانە دروست دەبێت کە پاسپۆرتی وڵاتەکەی خۆیان نییە و کێشەی سیاسییان هەیە، بەتایبەی ئەو کوردانەی ئێرانیین و سەر بە حزبێکی ئۆپۆزسیۆنن، لەبەر ئەوەی هەرکەسێک پاسپۆرتی وڵاتەکەی خۆیی نەبێت ئەوا یاساکە نایگرێتەوە.
ژ.م