کوردستانی

هەلی دامەزراندن راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەلی دامەزراندن راگەیەندرا
مەودا میدیا-

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین ئاشکرایکرد بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی یەکسان بۆ خوازیارانی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین ئەمڕۆ فۆڕمی دامەزراندن دابەشدەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین هاتووە "بە مەبەستی رەخساندنی هەلی یەکسان بۆ خوازیارانی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی کانونی یەکەمی 2022 کاتژمێر 10:00ی بەیانی فۆڕمی دامەزراندن بۆ ژمارەیەک پسپۆڕی جیاواز رادەگەیەنرێت".

ئاماژە بەوەکراوە "خوازیاران دەتوانن لەڕێگەی فۆڕمێکی ئۆنلاینەوە داواکاری خۆیان پێشکەش بکەن بۆ دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan