کوردستانی
کێشەیەکی دیکە روو لە سلێمانی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی هۆشداری دەدات لە نەمانی بەنزین و پەککەوتنی کاری سەنتەری فریاکەوتن بەهۆی دابیننەکردنی بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلەکان.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو 10 رۆژی دیکە بەنزینی پێویستمان هەیە بۆ ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن، ئەگەر بەنزینمان بۆ دابینەکرێت وەکو هەردوو رۆژی پێنجشەممە و هەینی لە 100% کارەکانمان رادەگیرێت".
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی وتی "داواکاریمان پێشکەشکردووە، بۆ ئەوەی بەنزینمان بۆ دابینبکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە".
رۆژانە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن بۆ ناوشاری سلێمانی پێویستییان بە 1000 لیتر بەنزین هەیە، ئەگەریش بۆ دەرەوەی شار بچن زیاتریان دەوێت.
س.ر

بیروڕا