کوردستانی
150 داری سروشتی لەلایەن هاوڵاتییانەوە بڕانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشکرایکرد لە سنووری گوندی کانی میرانی بابە عەلی لە قەزایپ پێنجوێن نزیکەی 150 داری سروشتی تەمەن جیاواز لەلایەن سەرپێچیکارانەوە بڕاونەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی کانونی یەکەمی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی راگەیاند "لە سنووری گوندی کانی میرانی بابە عەلی لە قەزایپ پێنجوێن نزیکەی 150 داری سروشتی تەمەن جیاواز لەلایەن سەرپێچیکارانەوە بە مەبەستی پاککردنەوەی زەوی و بەکارهنانی بۆ کشتوکاڵکردن بڕاونەتەوە".
ئاماژە بەوەکراوە "لەلایەن کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێنەوە دەست بەسەر دارەکاندا گیراوە، هەروەها دوو هاوڵاتی بە تۆمەتی بڕینی دارەکان بانگهێشتکراون بۆ بەردەم دادوەر".
س.ر

بیروڕا