کوردستانی

منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ بەهۆی سۆندەی موغەزی کە لە ملی ئاڵاوە و کەمبوونەوەی رۆشتنی ئۆکسجین بۆ مێشکی گیانی لەدەستدا.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "لە گەڕەکی زەرگەتە منداڵێک بەهۆی ئاڵانی سۆندەی موغەزی لە ملی دوای چەند کاتژمێرێک مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەکردووە "منداڵەکە تەمەنی 11 ساڵە و لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ دەستکاری ئەو سۆندەیەی کردووە و کە ملی لێی ئاڵاوە نەیتوانییوە لێی بکاتەوە تا دایکی هاتووە دۆخی منداڵە تێکچووە، دوای بردنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan