کوردستانی
بەدواداچوونەكان بۆ گواستنەوەی خوێندكاران بەردەوامییان هەیە و سێ سكاڵا رەوانەی دادگا كراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەكانی قائیمقامیەت بەردەوامن لە چاودێریكردن و بەدواداچوونی گواستنەوەی خوێندكاران لە خوێندنگە حكومی و ناحكومییەكان و لە سەرەتای ئەمساڵی خوێندنەوە 234 سەردانیان ئەنجامداوە و سەرۆكی لیژنەی گواستنەوەی خوێندكارانیش دەڵێت "جێبەجێكردنی رێنماییەكان جگە لە خوێندكاران، پارێزگاری لە بەرژەوەندی شۆفێری تەكسی و پاسەكانیش دەكات".
ئارام مەحمود، سەرۆكی لیژنەی چاودێركردنی هاتوچۆی تایبەت بە خوێندكاران لە خوێندنگە حكومی و ناحكومییەكان لەبارەی رێكخستنەوەی گواستنەوەی خوێندكاران رایگەیاند "لە سەرەتای دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە مانگی ئەیلول تاوەكو مانگی كانونی یەكەمی ئەمساڵ (234) سەردانیان بۆ ناوەندەكانی خوێندن ئەنجامداوە و لەو سەردانانەشدا (14) شۆفێر ئاگاداركراوەتەوە كە پابەندی رێنماییەكان بن و بەهۆی كەمتەرخەمی لە جێبەجێكردنی رێنماییەكانیش (42) سەرپێچی تۆمار كراوە و سێ سكاڵاش رەوانەی دادگا كراوە".
جەختی لەوەشكردەوە "لیژنەكەیان بە جددی كاری بۆ جێبەجێكردنی ئەو رێنماییانە كردووە كەتایبەتن بە گواستنەوەی خوێندكاران، وە ئەو شۆفێرانەی لە رێنماییەكان لا دەدەن لەلایەن لیژنەكەیانەوە رێوشوێنی پێویستیان لەگەڵدا دەگیرێتەبەر و بەپێی جۆری سەرپێچییەكانیش سزایان بۆ دادەنرێت و جۆری سزاكانیش زیاتر لە جۆرێكە وەكو (غەرامەكردن، دوورخستنەوەی كۆمپانیا، دەستگرتن بەسەر ئۆتۆمبێل، هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست و دوورخستنەوەی شۆفێر و دانانی ئۆتۆمبێل و شۆفێرێكی دیكە لە شوێنی)".
سەرۆكی لیژنەكە وتیشی "ئامانج لە سزادانی شۆفێرەكان پاراستنی سەلامەتی و چۆنییەتی رێكخستنەوەی هاتوچۆی خوێندكارەكانە و جێبەجێكردنی رێنماییەكانیش جگە لە خوێندكاران لە بەرژوەندی و سەلامەتی شۆفێری تەكسی و پاسەكانیشە".
ك م

بیروڕا