کوردستانی
لەكاتی چاكسازی لە سیستمی غازی یەكەكانی نیشتەجێبوون پارە لە دانیشتووانیان وەردەگیرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-كاروان مەحمود
باس لەوەدەكرێت لە چەند پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون كە لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە دروستكراوە داوا لە دانیشتوانی پرۆژەكان كراوە بۆ چاكسازی لە سیستمی غاز بڕێك پارە بدەن و بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانیش دەڵێت "ئەو پرۆژانەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكانمانن تا ئێستا كاركردن بە سیستمەكە تێیدا راگیراوە و چاوەڕوانی رێنمایی دەكەین لەوبارەیەوە".
عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ژمارەیەكی كەمی پرۆژەكانی نیشتەجێبوون سیستمی غاز كاری پێدەكرێت و ئەوانەی دیكە تایبەتە بە دانیشتووانی یەكەكان و بۆ ئەوانەش پێشتر ئاگادارمان كردوون چاكسازی لە سیستمەكە بكەن".
باسی لەوەشكرد "دوای ئەوەی كاری چاكسازییان لە سیستمەكە كردووە رێنمایی هات تاوەكو كاركردن بە سیستمی غاز رابگیرێت تاوەكو رێنمایی دەردەچێت لەوبارەیەوە و لە ئێستاشدا ئێمە چاوەڕوانی رێنمایی نوێ دەكەین بۆ كاركردنەوە بە سیستمی غاز لەو یەكانەی نیشتەجێبوون كە سیستمی غازی بۆ كراوە".
لەبارەی ئەوەی دەوترێت لە هەندێك پرۆژە داوای پارە كراوە لە دانیشتوانی یەكەكانی نیشتەجێبوون بۆ چاككردنی سیستمی غاز، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی وتی "ئێمە ئاگادار ئەو پرۆژانە نین و رەنگە لەو پرۆژانە بێت كە ماوەیەكی زۆرە دروستكراوە و سەر بە وەبەرهێنان نین".
ك م

بیروڕا