کوردستانی

شەڵتەرێكی داڵدەدانی ژنان لە هەولێر گڕیگرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەڵتەرێكی داڵدەدانی ژنان لە هەولێر گڕیگرت
مەودا میدیا_

شەڵتەرێكی‌ داڵدەدانی‌ ژنان لە هەولێر گڕی‌ گرت و سەرچاوەیەك دەڵێت "ئاگرەكە بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە".

سەرچاوەیەك بۆ مەودا میدیا وتی "ئەمشەو یەكشەممە 11ی كانونی یەكەمی 2022 لە گەڕەكی‌ رووناكی‌ شاری‌ هەولێر، شەڵتەرێكی‌ داڵدەدانی‌ ژنان گڕیگرت و دواتر بەماوەیەكی كەم لەلایەن بەرگری شارستانییەوە توانرا ئاگرەكە كۆنترۆڵبكرێت".

باسی لەوەشكرد "ئاگرەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و دروستبوونی ئاگرەكەش بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووە و هیچ دەستێكی لە پشت نەبووە".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan