کوردستانی
وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شارەکان راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری هەولێر وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناو سەنتەری شارەکان رادەگەیەنێت و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت "بەپێی بەرنامەی دابەشکردنی نەوت بێت لە سەرەتادا لە ناوچە شاخاوییەکان نەوت دابەشدەکرێت و دواتریش لە سەنتەری شارەکان".
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئێمە داوامان کردبوو کە دابەشکردنی نەوتی سپی پێش مانگی 12 بێت، بەڵام دواکەوت بەهۆی چەند هۆکارێکەوە".
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد "لە چەند رۆژی داهاتوو دابەشکردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شاری هەولێر دەستپێدەکات".
هەروەها ئازاد حەمە ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی بەرنامەی دابەشکردنی نەوت بێت لە سەرەتادا لە ناوچە شاخاوییەکان نەوت دابەشدەکرێت و دواتریش لە سەنتەری شارەکان".
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "لەئێستادا لە قەزای پێنجوێن و دوکان و سنووری ئیدارەی راپەڕین نەوت دابەشدەکرێت".
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بۆ زستانی ئەمساڵ بەرمیلێک نەوتی سپی بدات بە هاوڵاتییان کە بڕەکەی 200 لیترە و نرخەکەشی 103 هەزار دینارە.
س.ر

بیروڕا