کوردستانی
کەشوهەوا گۆڕانکاریی بەسەردادێت و باران و بەفر دەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 12ی کانونی یەکەم و سبەینێ سێشەممە 13ی کانونی یەکەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 10 بۆ 20 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ سێشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت سەرەتا لە کاتەکانی بەیانیدا لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەستپێدەکات، هەروەها بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا دەبارێت، پاشان لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ نمە باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، کاریگەری ناسەقامگیری کەش بۆ رۆژی چوارشەممەش بەردەوامی دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 13 بۆ 20 پلە دەبێت.
س.ر
بیروڕا