کوردستانی

به‌ بڕی زیاتر له‌ 157 ملیۆن دینار شه‌قامێك روناك ده‌كرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌ بڕی زیاتر له‌ 157 ملیۆن دینار شه‌قامێك روناك ده‌كرێته‌وه‌
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت به‌ بڕی زیاتر له‌ 157 ملیۆن دینار شه‌قامی هێزه‌كانی 70 روناك ده‌كرێته‌وه‌، ئاماژە بەوەشدەکات بڕیارە لە ماوەی 45 رۆژ کارەکان تەواوبکرێت.

لە راگەیەندراوەکەی کارەبای سلێمانی هاتووە "لە چوارچێوەى پرۆژەکانى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی و بە سەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتیى دابەشکردنى کارەباى سلێمانی و لەسەر بودجەی داهاتی (8%)ی کارەبا، بە بڕى زیاتر لە (157) ملیۆن دینار شه‌قامی هێزه‌كانی 70 روناك ده‌كرێته‌وه‌".

ئاماژە بەوەکراوە "پرۆژه‌كەش بریتییە له‌ روناكردنه‌وه‌ی شه‌قامی هێزه‌كانی 70 به‌شی 3 راپه‌رین له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی، كۆی بودجه‌كه‌شی بریتییه‌ 157 ملیۆن و 925 هەزار و 810 دینار".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە "پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای كاربین جێبه‌جێده‌كرێت و بڕیاریشه‌ له‌ماوه‌ی 45 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بكرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan