کوردستانی

داوای دامەزراندنی دادگایەکی نوێ دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوای دامەزراندنی دادگایەکی نوێ دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان هەبوونی دادگایەکی تایبەت بە کەیسەکانی گەندەڵی بە گرنگ دەزانێت و دەڵێت "هەبوونی ئەو دادگایە کارەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی خێراتردەکات".

وەیسی سەعید، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دامەزراندنی دادگایەک تایبەت بە کەیسەکانی گەندەڵی بە مەودا میدیای راگەیاند "بوونی دادگایەکی تایبەت بە کەیسەکانی گەندەڵی گرنگ و پێویستە، پێشووتر بڕیاری تایبەت لەم بارەیەوە دەرچووبوو بۆ کردنەوەی ئەو دادگایە، بەڵام بەهۆی کۆمەڵێک رێکاری ئیداری تایبەت بە دادگا نەتوانرا وەک و پێویست هەنگاو بنرێت".

ئاماژەی بەوەکرد "لەم کاتەدا گرنگە دادگای تایبەت بە کەیسەکانی گەندەڵی دابمەرزرێت. چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هەنگاوی باشی ناوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاکسازی لە زۆربەی سێکتەرەکاندا".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دەستپاکی وتی "راستە لەئێستادا لە دادگاکاندا کار لەسەر کەیسەکانی گەندەڵی دەکرێت، بەڵام هەبوونی دادگایەکی تایبەتمەند کارەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی خێراتردەکات".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan