کوردستانی
هۆشدارییەک بۆ شۆفێران لەبارەی سزادانیانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
سازگار ئەحمەد-مەودا میدیا
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداریی ئەو شۆفێرانە دەکاتەوە کە مۆڵەتی رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێلەکانیان بەسەرچووە.

ئەمڕۆ دووشهممه لە 12ی کانونی یەکەمی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە کە تیادا ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەکاتهوه کە مۆڵەتی جامڕەشکردنیان نوێ نەکردووەتەوە بەپێی مادەی 2ی بڕگەی یەک.
لە راگەیاندنەکەی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژە بەوە کراوە "بۆ ماوەی 30 رۆژ هیچ بڕە پێبژاردنێکیان لێ وەرناگیرێت، لە ماوەی ئاماژەبۆکراو زیاتر مۆڵەتی جامڕەشی ئۆتۆمبێل ئەگەر بەسەر بچێت، بەپێی ماددەی دووی بڕگەی دوو بڕی 500 هەزار دینار سزای لێ وەردەگیرێت و سێ رۆژ دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت'.

س.ر
بیروڕا