کوردستانی
شەڵتەرێكی ژنانی هەولێر لەلایەن یەكێك لە ژنە هەڕەشە لێكراوەكان سوتێنرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شەوی رابردوو شەڵتەرێكی ژنان لە هەولێر گڕیگرت و سوتا و وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتیش دەڵێت "ئەو شەڵتەرە لەلایەن ژنێكەوە سوتێنراوە كە هەڕەشەلێكراوە و لەو شەڵتەرە داڵدە دراوە بەڵام ئەو ژنە كێشەی دەروونی هەبووە".
كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەمڕۆ دووشەممە 12ی كانونی یەكەمی 2022 لەگەڵ زەكیە سەید ساڵح بریكاری وەزارەت و یوسف چاوشین بەرێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر سەردانی ماڵی ئافرەتانی هەڕەشەلێكراوی هەولێری كرد بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە رووداوی ئاگركەوتنەوەی شەوی رابردوو لە هۆڵێكی ماڵی ئافرەتانی هەڕەشەلێكراو، كە بەو هۆیەوە ژنانی ناو ماڵەكە گواسترابوونەوە شوێنێكی تر".
پەیجی وەزارەتی كارو كاورباری كۆمەڵایەتی باسی لەوەكردووە "روداوی ئاگرەكە لە لایەن ژنێكەوە بووە كە كێشەی دەروونی هەبووە، بە بڕیاری دادگا نێردراوە بۆ ئەو ماڵە، هەرچەندە بەپێی رێنماییەكان نابێت ئەو ئافرەتە لەو ماڵە بێت و چەندینجار ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، داواكاری گشتی و دادوەرەكان لە رێنماییەكانی شەڵتەر ئاگادار كراونەتەوە كە نابێت ئەو ئافرەتانەی نەخۆشی دەروونیان هەیە رەوانەی شەڵتەرەكانی ئافرەتان بكرێن".
شەوی رابردوو سەرچاوەیەك بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئەنجامی ئاگركەوتنەوە لە شەڵتەرێكی ژنان لە هەولێر بەشێكی شەڵتەرەكە سوتاوە بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و سەرجەم ژنە هەڕەشە لێكراوەكانی شەڵتەرەكەش گواستراونەتەوە شوێنێكی دیكە".
ك م

بیروڕا