کوردستانی
لەبارەی دۆخی ئەمنی پارێزگای دهۆك دڵنیایی دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسایشی دهۆك رووداوەكەی ئەمڕۆی پارێزگاكە بە تیرۆریستی ناودەبات و دەڵێت "بەهۆی هەوڵدانی كەسێك بۆ هێرشكردنە سەر ئاسایشی رۆژهەڵاتی شاری دهۆك كارمەندێكی ئاسایش شەهید بووە و كارمەندێكی دیكەش برینداربووە بەڵام تونراوە تیرۆریستەكە بكوژرێت".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆك رایگەیاندووە "ئەمڕۆ دوو شەممە كاتژمێر 12:39 خولەكی نیوەڕۆ، تیرۆریستێك بەناوی "ل. هـ. ج" هەوڵیداوە هێرشبكاتە سەر بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژهەڵاتی شاری دهۆك، بەڵام كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەستبەجێ روبەڕووی بوونەتەوە و تیرۆریستیەكەیان كوشتووە".
باسی لەوەشكردووە "لەو هێرشەدا، كارمەندێكی ئاسایش شەهیدبووە و كارمەندێكی دیكەش برینداربووە و لێكۆڵینەوەكان بۆ ئاشكراكردنی ئەنجامەكەشی بۆ رای گشتی دەستی پێ كردووە".
ئاسایشی دهۆك لە كۆتایی راگەیەندراوەكەی "هاووڵاتییان دڵنیا دەكاتەوە كە دۆخی شارەكە لەژێر كۆنترۆڵدایە و رێگە بەهیچ هەوڵێك بۆ تێكدانی ئارامی شاری دهۆك نادرێت".
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چەكدارێكی بە رەگەز عەرەب هێرشی كردە سەر بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆك و بەهۆیەوە كارمەندێكی ئاسایش بەناوی (ئازاد ئیبراهیم) گیانی لەدەستدا و یەكێكی دیكە برینداربوو و لە ئەنجامی روبەڕووبونەوەكەشدا چەكدارەكە كوژرا.
ك م

بیروڕا