کوردستانی
ئاكام عومەر فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ لە نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیا گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای ئەوەی ئاكام عومەر فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ لە ناوچەی نەوجول لە كاتی ئۆپەراسیۆنێك بۆ لەناوبردنی مەترسییەكانی چەكدارانی داعش بەهۆی پێداتەقینەوەی بۆمبێك برینداربوو ئەمشەو لە نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیا گیانی لەدەستدا.
ئاكام عومەر فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان دوای برینداربوونی رەوانەی نەخۆشخانەی فاروق كرا لە شاری سلێمانی و دوای مانەوەی بۆ چەند هەفتەیەك رەوانەی ئەڵمانیا كرا بەڵام ئەمشەو 12-12-2022 كاتژمێر 6:00 ئێوارە لە نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیا گیانی لەدەستدا.
رۆژی 19ی تشرینی یەكەمی 2022 لە ئەنجامی كردەوەیەكی تیرۆریستیدا لە ناوچەی نەوجوڵ (زینانە) بۆمبێكی چێندراو بە هێزەكانی كۆماندۆدا تەقیەوە و بووە هۆی شەهیدبوونی (نەقیب زوهێر محمد) و برینداربوونی (ئاكام عومەر) فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ و چەند پێشمەرگەیەكی دیكە.
ك م

بیروڕا