کوردستانی
پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ شەهیدبوونی ئاكام عومەر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ماڵئاوا ئاكام عومەر، برا، هاوڕێ و فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان برینێكی گەورەی خستە دڵمانەوە، برینێك كە دڵنیام بەمزووانە ساڕێژ نابێت و لەگەڵ تێپەڕینی ساڵەكاندا قووڵتر دەبێتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا بۆ شەهید بوونی ئاكام عومەر فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان رایگەیاندووە "ئەمڕۆ كە هەواڵی شەهیدبوونی ئەو فەرماندە قارەمانە رادەگەیەنین، ناتوانین بیر لە هەموو ئەو جەربەزەیی و قارەمانێتییە نەكەینەوە كە لەو برا دڵسۆز و تێكۆشەرەمدا هەبوو. ئەو لە سەرەتاوە خۆی بە كوردستان و خەڵكەكەی بەخشیبوو، ژیانی ئەو هەوڵ و قوربانیدانێكی بەردەوامبوو لەپێناو سەرفرازیی كوردستان و هاوخوێنەكانی. ئەو لەگەڵ خۆی و كوردستاندا راستگۆ بوو، سەرباری ئەوەی چەندین جار لە رووبەڕووبوونەوەكاندا برینداركرابوو، بەڵام هێشتا وەك شاخەكانی كوردستان بە پێوە وەستابوو و بەو رۆحییەتە خۆڕاگری و خۆنەویستییەی خۆیەوە دەیویست پارێزەری ژیانی خەڵكەكەی بێت".
باسی لەوەشكردووە "گەڕانەوەمان بۆ رابردووی نزیك و جەنگ دژی داعش، ئەو راستییە دەسەلمێنن ئەوەی فەرماندە ئاكام و هێزە تۆكمەكەی بە دوژمنیان كرد، مێژوو بە شانازییەوە دەینووسێتەوە. یار و نەیار دەیانزانی ئەو هەڵۆی بەرزەفڕە، چیایەكە لە ورە و داستانێكە نانووسرێتەوە".
جەختی لەوەشكردووەتەوە "باش ئەو راستییە دەزانین ئەو بۆشاییەی فەرماندە ئاكام دروستیكرد بە ئاسانی پڕنابێتەوە، بەڵام لەوەش دڵنیاین ئەو هێزەی دروستیكردبوو بەهیچ رەشەبایەك نانووشتێتەوە، ئێستا ئەوان هەموویان بە هەمان رۆحییەت و لەپێناو ئەو بەها باڵایانەی فەرماندەكەیان بەرگری لێدەكرد، مێژوو بە خوێنی خۆیان دەنووسنەوە، كە ئەمەش لوتكەی وەفاداری و قوربانیدانە".
لە كۆتاییدا بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت "درود و سڵاو بۆ رۆحی فەرماندە ئاكام دەنێرم و بەڵێن بە جوامێرییەكەی دەدەم تاوەكو دوا هەناسە پێشمەرگەیەكی گیان لەسەردەستی كوردستانەكەم دەبم. گیان و ژیانی خەڵكەكەمان دەپارێزین و رۆحی ئەو برا تێكۆشەرەمان شاد دەكەین و لە قوڵایی دڵمەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە، هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەكەم و بەڵێنیان پێدەدەم یاد و یادەوەری شەهید ئاكام دەكەینە چرای رێگاكەمان و ئەو خوێنەی بە كوردستانی بەخشی، تۆڵەی دەكەینەوە."
ك م

بیروڕا