کوردستانی

بازاڕ و دووكانەكانی سلێمانی دادەخرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بازاڕ و دووكانەكانی سلێمانی دادەخرێن
مەودا میدیا-

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت لە دوو رۆژی داهاتوودا هەڵمەتی رشتنی دەرمان لەناو بازاڕی سلێمانی دەستپێدەكات و بۆ ئەمەبەستە دوكانەكانی  ئەو شوێنە دادەخرێن كە كاری رشتنى تيا دەكرێت.

هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەمەبەستی خۆپارێزی و رێگری لە بڵابوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا هەڵمەتێكی داخستنی بازاڕ و دوكانەكانی سلێمانی دەست پێدەكەین و تیمەكانی تەندروستی هەڵمەتی رشتن دەستپێدەكەن".

ئەوەشی خستەڕوو "هەڵمەتەكە بۆ رشتنی دەرمانە لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی بە زۆن زۆن دەبێت و هەر زۆنەی هەشت كاتژمێر بەردەوام دەبێت  تەواوی دوكانەكانى هەر زۆنێك دادەخرێت تا كاری رشتنەكە ئەنجام دەدرێت و دواتر دەكرێنەوە".

هەروەها وتی "هەڵمەتەكە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و هەر رۆژەو تیمەكان لە شوێنێكی ناو بازاڕ كاردەكەن".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان