گێتی

بەفرو سەرما لە بەریتانیا هەموو شتێکی راگرتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەفرو سەرما لە بەریتانیا هەموو شتێکی راگرتووە
 مەودا میدیا-
 

بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرما و سۆڵەی رووی لە بەریتانیا کردووە، ئاستەنگی بۆ هاتوچوو و ژیانی خەڵک دروستبووە و بەهۆی سەرما و بەفری زۆرە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هاتنی زستان و شەختە لە وڵاتی بەریتانیا بە تایبەت لە پایتەختی ئەو وڵاتە "لەندەن" ئاستەنگی دروستکردووە و بووەتە هۆی وەستانی زۆربەی گەشتەکان بە تایبەت گەشت بە میترۆ و فڕۆکە، میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاوییان کردووەتەوە بە هۆی سەرماوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لای خۆشییانەوە کەشناسی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠١٣ وە ئەمە یەکەمجارە بەفری وا زۆر لەو وڵاتە ببارێ و ئاستەنگی بۆ خەڵک دروست بێت. بەفربارین و سەرما و سەهۆڵبەندانەکە بە جۆرێکە کە بەشێکی زۆری گەشتە ئاسمانییەکانی بەریتانیا راگیراون، زۆربەی گەشتیار و سەرنشیینەکان لەناو فڕۆکەخانە ماونەتەوە و ناتوانن جارێک سەفەر بکەن. هەروەها تا کاتێکی نادیار دەوامی خوێندنگاکانیش کراوەتە پشوو.

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەو وڵاتە بێت چاوەڕوان دەکرێت ئەم کەشە بەردەوام بێت.

لە ماوەی رابردوودا بە هۆی قەیرانی غاز و کارەبا و ئاو کێشە لەو وڵاتە دروستبوو و لە ئێستاشدا ئەم شەپۆلە لە سەرما دۆخەکەی بۆ خەڵکی وڵاتەکە قورستر کردووە.







ژ.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان