کوردستانی
هۆشداریی دەدرێت بە هاوڵاتییان لەبارەی جۆرێک لە چەرەسات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراک هەڵەبجە هۆشداری دەدات لەبارەی جۆرێک لە فستق کە لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێت و زیانی هەیە بۆ تەندروستی.
ئومێد محەمەد، بەرپرسی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراک هەڵەبجە رایگەیاند "فستقی سوور بە یەکێک لە خراپترین ئەو خۆراکانەی کە بەشێکی زۆری خەڵک ئارەزووی خواردنی دەکەن دادەنرێت، سەرەڕای ئەوەی رێژەیەکی زۆر رەنگی ناسروشتی و لیمۆدۆزی پێوەیە ددان دادەڕزێنێت، هەروەها برینی دەم و قوڕگ و گەدە و رێخۆڵە دروستدەکات".
ئاماژەی بەوەشکردووە "سەرەڕای ئەمانە لە فستقی پوچ و گەنیو کەڕواوی و خراپ بوو دروست ئەکرێت ، بۆ شاردنەوەی پیسیەکەی ئەو رەنگ و لیمۆدۆزیە زۆرەی پێوە دەکرێت".
س.ر

بیروڕا