کوردستانی

رەوشی کەشوهەوای شارەکانی کوردستان بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەوشی کەشوهەوای شارەکانی کوردستان بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە 13ی کانونی یەکەم و سبەینێ چوارشەممە 14ی کانونی یەکەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان هەور دەبێت بە درێژایی کاتەکان ,لەگەڵ بارانبارین لە تەواوى ناوچە جیاجیاکان، ئاستى دابارین مامناوەندە و هەندێک جار نمە بارانى پچڕ پچڕ دەبیت، ناوچە شاخاوییەکان بارانى زیاتر دەبێت، ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر بارینێکى کەمى دەبێت، لەشەودا بارانبارین لەسەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە زیاتر دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 3 بۆ 18 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوارشەممە لەکاتەکانى بەیانى ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و سنوورى پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لەپارێزگاى هەڵەبجە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و نمە بارانى دەبێت، کاریگەری ناسەقامگیری کەش بۆ رۆژی چوارشەممەش بەردەوامی دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 9 بۆ 19 پلە دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan