کوردستانی

هەناردەکردنی هەناری هەرێم بۆ دەرەوە لە ناوخۆدا نرخی بەرزکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەناردەکردنی هەناری هەرێم بۆ دەرەوە لە ناوخۆدا نرخی بەرزکردەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت هەناردەکردنی هەنار هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە نرخی هەناری بەرزکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکرد لەئێستادا لە بازاڕەکاندا هەناری جوان کیلۆی دوو هەزار دینارە.

عەتا محەمەد، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی لەبارەی نرخی هەنارەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "هەناردەکردنی هەنار هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە بە رێژەی لە 10% بۆ 20% نرخی هەناری لە ناوخۆدا زیادکردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو هەنارەی لەئێستادا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان هەناری سوری و میسری هەیە، چونکە ئەمساڵ بەرهەمی هەنارمان کەمبوو بە بەراورد بە ساڵەکانی دیکە بەهۆی ئەو سەرمایەی ساڵی رابردوو روویکردە ناوچەکە".

نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی وتی "بازرگانەکان هەناریان کڕیوە هەناردەیان کرد بۆ دەرەوەی وڵات، چونکە لە وڵاتانی دیکە هەنار پارەی باش دەکاتەوە، هەروەها لەئێستادا لای خۆمان هەناری جوان کیلۆی دوو هەزار دینارە".

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2022 لە سەرەتادا بڕیاریدا دوو هەزار تۆن هەنار هەناردەبکرێت، تائێستا 700 تۆن هەناردەکراوە و هەزار و 300 تۆنی دیکەش ئامادەیە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan