کوردستانی

بەهۆی مانگرتنی پەرستارانەوە بەشێکی گرنگی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی داخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی مانگرتنی پەرستارانەوە بەشێکی گرنگی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی داخرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان رایدەگەیەنێت نزیکەی یەک مانگ و نیوە بەشی بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکەیان داخراوە، ئاماژەی بەوەشکرد بەهۆی داخستنی ئەو بەشەوە منداڵ هەبووە گیانی لەدەستداوە.

د. پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند "نزیکەی یەک مانگ و نیوە بەشی بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکەمان داخراوە بەهۆی مانگرتنی پەرستارەکانی ئەو بەشە".

ئاماژەی بەوەکرد "ئەو پەرستارانە ژمارەیان 25 کەسە و بە گرێبەست دامەزرابوون لەکاتی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ئێستا گرێبەستەکەیان بۆ نوێنەکراوەتەوە، بۆیە دەوام ناکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو بەشە گرنگە بۆ هاوڵاتییان، چونکە دایک و باوک هەبووە نەیانتوانییوە منداڵەکەیان ببەنە نەخۆشخانەی ئەهلی، بۆیە منداڵەکەیان گیانی لەدەستداوە".

لە کۆتایی وتەکانیدا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان داوای لە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد گرێبەستی ئەو پەرستارانە نوێ بکاتەوە، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan