کوردستانی
وەزارەتێكی حكومەتی هەرێم ژمارەیەك هەلی كار رادەگەیەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاگاداری هاوڵاتییان دەكاتەوە كە هەڵدەستی بە دامەزراندنی (49) فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست بۆ ژمارەیەك لە پسپۆرییە جیاوازەكان كە لە خوارەوە ئاماژەی پێكراوە.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە "هاوڵاتیانی ئاگادار دەكەینەوە، كە ماوەیەك لەمەوبەر دەرگای دامەزراندنمان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بۆ كۆمەڵێك پسپۆری و پێداویستی داواكردبوو، بە هۆی بوونی كێشەیەكی تەكنیكی داتای وەرگرتنی سیڤییەكان سڕایەوە، دوای چەندین هەوڵ بۆ گەڕانەوەی داتاكان كەچی بێ سوود بوون، وێڕای لێبوردن لە هاوڵاتیان و پێشكەشكارانی خۆشەویست، دووبارە دەرگای دامەزراندن بۆ خوازیاران لە رۆژی 13-12-2022 بۆ ماوەی (10) رۆژ تاوەكو كاتژمێر (11)ی سەر لەبەیانی رۆژی 22/12/2022 لە رێگەی فۆڕمەوە لە سایت و پەیجی فەرمی وەزارەت دەكرێتەوە".
باسی لەوەشكردووە "بۆدەرچوانی كۆمپیوتەر و ئای تی و زمانی ئینگلیزی و ئامار و كارگێری و ژمێریاری و یاسایی كلیك لەسەر ئەم لینكە بكەن یان لینكەكە كۆپی بكە و لە گوگڵ دابنێ (https://forms.gle/3vfWGYv4sq7qF9pRA)، هەروەها بۆ فەرمانبەری خزمەتگوزاری پاككەرەوە – بەردەست – شوفێری كلیك لەسەر ئەم لینكە بكەن یاخود كۆپی بكە و لە گوگڵ دابنێ (https://forms.gle/rX2nQmjVuA5gtBH18).
ئاماژە بەوەشكراوە "ئەگەر بڕوانامە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان بەدەست هێنرابێت پێویستە یەكسانكردنی بڕوانامەی بۆكرابێت لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، هەر هاوڵاتیەك مافی هەیە یەك جار فۆرمەكانی سەرەوە پڕبكاتەوە، ئەوەی زیاتر لەیەك فۆرم پڕبكاتەوە مافی دەفەوتێ و لە كاتی دەرچوونی ناوەكانیش بۆ دامەزراندن بە پێی خاڵ، لێژنەیەكی پسپۆر چاوپێكەوتن لەگەڵ داواكار دەكات بۆ هەڵسەنگاندن و زانینی ئاستی شارەزایی و توانای فەرمانبەر و لیژنە بڕیار لەسەر دامەزراندنی دەدات".
راشیگەیاندووە "فەرمانبەر دادەمەزرێت لە یەكێك لەم فەرمانگانە بە پێی شوێنی جوگرافی بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان، بەرێوەبەرایەتی كۆمپانیاكانی هەولێر، بەرێوەبەرایەتی كۆمپانیاكانی سلێمانی، بەرێوەبەرایەتی كۆمپانیاكانی دهۆك".
ك م

بیروڕا