گێتی

حكومەتی عیراق بڕی 400 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانەی هەرێم دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومەتی عیراق بڕی 400 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانەی هەرێم دەكات
مەودا میدیا-كاروان مەحمود 

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاردرا پشكی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی 11 و 12ی ئەمساڵ رەوانە بكرێت و ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش لە فراكسیۆنی یەكێتی پشتڕاستیدەكاتەوە كە بڕی 400 ملیار دینار وەكو پشكی هەرێم بۆ ئەمساڵ رەوانە دەكرێت.

د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆبووەتەوەو لە كۆبوونەوەكە بڕیاردراوە بۆ مانگی 11 و 12ی ئەمساڵ بڕی 400 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت ئەو پارەیەش وەكو پشكی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت".

باسی لەوەشكرد "بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسەش پەیوەندیم بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە كردووە دڵنیایی دراوە لەوەی ئەو 400 ملیار دینارە بۆ ئەمساڵ رەوانەی هەرێم دەكرێت".

پێشتر لەلایەن وەفدی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی رێككەوتن كرا بەوەی حكومەتی فیدراڵ مانگانە بڕی 200 ملیار دینار رەوانەی هەرێم بكات و لە چەند مانگی رابردووش بەهۆی دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت و كێشەكانی عیراق ناردنی ئەو پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان راگیراو لە ئێستادا بڕیاردراوە ناردنی پارەكە بەردەوامی هەبێت تا ئەوكاتەی رێككەوتنێكی نوێ لە نێوان هەرێم و بەغدا دەكرێت و لە پرۆژە یاسای بودجەی 2023ی عیراق جێگیر دەكرێت.

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان