گێتی
مەرجی ناردنی 400 ملیار دیناری پشكی هەرێم راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حكومەتی عیراق باس لە ناردنی 400 ملیار دیناری پشكی هەرێم دەكات بۆ مانگەكانی 11 و 12ی ئەمساڵ و دەڵێت "وەزارەتی دارایی 400 ملیار دینار وەكو شایستەی هەرێمی كوردستان خەرجدەكات و دوای تەواوكردنی هەژماردنی داهاتی نەوت و نا نەوتی".
نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە "پاڵپشت بە كارنامەی وەزاری كە هێزە سیاسییەكان لەسەری رێككەوتوون و پەرلەمانی پەسندی كردووە، بەپێی بڕیاری (ژمارە 18ی ساڵی 2022) بە نووسراوی ژمارە (1/9.د.خ./س.1/18) لە 27ی تشرینی یەكەمی 2022 ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا كە وەزارەتی دارایی 400 ملیار دینار خەرج بكات وەك شایستەیی دارایی هەرێمی كوردستان".
باس لەوەشكراوە "ئەو بڕە پارەیە لە داهاتی نەوتی و نانەوتییە و لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵییەوە بە هاماهەنگی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان وربینی دەكرێت، ئەوەش دوای تەواوكردنی هەژماردنی داهاتی نەوتی لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان".
پێشتر د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ مەودا میدیا وتی "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران دەنگدان لەسەر ناردنی پشكی هەرێمی كوردستان كراوە و بڕیاردراوە 200 ملیار دیناری شایستەی دارایی هەرێمی كوردستان بۆ مانگەكانی 11 و 12ی ئەمساڵ رەوان بكرێت كە پارەكە 400 ملیار دینارە".
ك م