کوردستانی

پێشبینییەكانی كەشناسیی لەبارەی بەردەوامی بارانبارین

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشبینییەكانی كەشناسیی لەبارەی بەردەوامی بارانبارین
مەودا میدیا-

بەشی پێشبینی كەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم پێشبنییەكانی بۆ كەش و هەوای هەرێم بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە "ئەمشەو بارانبارین بەردەوامی دەبێت و پێشبینی دەكرێت لە دوای نیوەی شەو زیاتر لە ناوچە شاخاویەكانی هەولێر و ئیدارەی راپەڕین و رۆژهەڵاتی هەرێم و ناوچەكانی گەرمیان باران ببارێت".

بەشی پێشبینی كەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم دەڵێت "پێشبینی دەكرێت ئەمشەو باران بارین بە شێوەی نمە باران وە لە ناوچە شاخاویەكان بارانی مامناوەند بەردەوام بێت و كەمترین رێژەی باران بارینی ئەمڕۆش لە ناوچەكانی گەرمیان بووە".

باسی لەوەشكردووە "پێشبینیی دەكرێت باران بارین لە دوای نیوە شەو زیاتر لە ناوچە شاخاویەكانی هەولێر و ئیدارەی راپەڕین و رۆژهەڵاتی هەرێم و ناوچەكانی گەرمیان ببارێت".

لەبارەی بڕی باران بارانیش ئەم ئامارەی ئاشكرا كردووە:


ك م 
Qaiwan
Qaiwan