کوردستانی

كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەرێم: فەرماندە ئاكام كامڵترین نمونەی پێشمەرگەی قارەمان و چاونەترس بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەرێم: فەرماندە ئاكام كامڵترین نمونەی پێشمەرگەی قارەمان و چاونەترس بوو
مەودا میدیا-

كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەرێم لە هاوخەمییەكدا بۆ شەهید بوونی ئاكام عومەر فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان رایگەیاندووە "بە خەمباریەكەی زۆرەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی پێشمەرگەی ئازا شەهید ئاكام عومەر عوسمان فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆمان پێگەییشت فەرماندە ئاكام كامڵترین نمونەی پێشمەرگەی قارەمان و چاونەترس بوو".

كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەرێم پەیامێكی سەرەخۆشی بۆ شەهیدبوونی ئاكام عومەر فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان راگەیاندووە و دەڵێت "بە خەمباریەكەی زۆرەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی پێشمەرگەی ئازا شەهید ئاكام عومەر عوسمان فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆمان پێگەییشت. ئەوپەڕی سەرەخۆشیی و هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی خێزانەكەی دەكەین. فەرماندە ئاكام كامڵترین نمونەی پێشمەرگەی قارەمان و چاونەترس بوو و رۆڵێكی سەرەكی هەبوو لە هەڵمەتی شكستپێهێنانی داعشدا".

 راشیگەیاندووە "فەرماندە ئاكام هاوبەشێكی كارامە و دڵسۆزی هێزەكانی هاوپەیمانان بوو لە ئەركی بەردەوامیدا بۆ روبەڕوبوونەوەی هەڕەشە تیرۆرستیەكان دژی هەرێمی كوردستان. دوبارە ئەوپەڕی هاوسۆزیمان هەیە و خەمباریی خۆمان بۆ شەهیدبوونی دەردەبڕین. هیوای ئارامیی و دڵنەوایی بۆ خێزان و هاوڕێیانی لە ریزەكانی پێشمەرگە دەخوازین".

 ك م 
Qaiwan
Qaiwan