کوردستانی

بەسەدان هاوڵاتی بە قاچاخ لەئێرانەوە گەڕاونەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەسەدان هاوڵاتی بە قاچاخ لەئێرانەوە گەڕاونەتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت زانیارییان هەیە بە سەدان هاوڵاتی لە ئێرانەوە بەقاچاخ گەڕاونەتەوە و نەخراونەتە كەرەنتینە.

محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "لە دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا، ژمارەیەك زۆر لە هاوڵاتی هەرێمی كوردستان دانیشتوی ناوچە جیاجیاكان بەقاچاخ گەڕاونەتەوە و نەخراونەتە ناو كەرەنتینە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو هاوڵاتیانە ژمارەیان زیاتر لە 500 كەس دەبن و بۆ خۆیان دەسوڕێنەوە و مەترسیان لەسەر ژیانی هاوڵاتیان و خۆیان دروستكردووە، ئەگەریش هەیە بەهۆی ئەوانەوە خەڵكی سلێمانی زیاتر توشی مەترسی بن".

وتیشی "هەر كەسێكی توشبوو پێشبینی دەكرێت لە نێوان 3 بۆ 4 كەسی تر توش بكات بەو ڤایرۆسە، ئەو كەسانەش كە بەقاچاخ گەڕاونەتەوە پێش هەموو كەس مەترسی لەسەر كەسوكاریان دروست دەكەن".

محەمەد قادر هەروەها وتی "ئەگەر دۆخەكە زۆر مەترسیدار بوو باری لەناكاو رادەگەیەنێن و ئەگەری راگرتنی دەوامیش هەیە".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان