گێتی
لە ساڵی 2022دا 58 رۆژنامەنووس لە جیهاندا کوژراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پەیامنێرانی بێسنوور ئاشکرایکرد لە ساڵی 2022دا 57 رۆژنامەنووس لە جیهاندا کوژراون، ئاماژە بەوەکراوە بەروارد بە دوو ساڵی رابردوو ئەمساڵ کوشتنی رۆژنامەنووسان زیادیکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی کانونی یەکەمی 2022 پەیامنێرانی بێسنوور راپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە تیادا ئامارەکانی کوشتن و زیندانیکردنی رۆژنامەنووسانی لە جیهاندا خستووەتەڕوو بەپێی ئامارەکە، لە ساڵی 2022دا لە جیهاندا 57 رۆژنامەنووس کوژراون و 533 رۆژنامەنووسیش زیندانیکراون.
هەر لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە ساڵی 2021دا 50 رۆژنامەنووس کوژران و لە ساڵی 2020یش 48 رۆژنامەنووس کوژراون، هەروەها لە ساڵی 2021دا 488 رۆژنامەنووس زیندانیکراون.
س،ر