کوردستانی

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: بارانبارین بەردەوامی دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێمی کوردستان: بارانبارین بەردەوامی دەبێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی کانونی یەکەم و سبەینێ پێنجشەممە 15ی کانونی یەکەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێک کات لە هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نمە بارانی پچڕپچڕ دەبێت وە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بارینی بەفرێکی کەم دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 4 بۆ 20 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، لەکاتەکانی بەرەبەیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئەگەری تاوە بارانی پچڕپچرڕ هەیە، لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات نمە بارانی کەم دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 11 بۆ 22 پلە دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan